ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆوه
به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، كه واژۆى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ر، داوا كراوه ھەر فەرمانبەرێک لە ھەر پلە و پایەك بێت، تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ بکاتەوە و تابلۆی ژمارە کاتی، یان تابلۆی ساختە بەکار بھێنێت، ڕووبەڕووی سزای توند ده‌بێتەوە.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه لێكردنه‌وه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل و به‌ستنى تابلۆى ساخته، ڕێگەخۆشکەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەکان.
باسنيوز
