كەركووك... داعش هێرشی كردە سەر كێڵگەیەكی نەوت

كەركووك... داعش هێرشی كردە سەر كێڵگەیەكی نەوت
ئەمشەوی دووشەممە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردە سەر كێڵگەی نەوتی خەبازەی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوور لە سنووری پارێزگای كەركووك.

لە سنووری كەركووك ئەمشەو چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر كێڵگەی نەوتی خەبازەی نێوان هەردوو بیری نەوتی ژمارە 10 و ژمارە 14.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و پۆلیسی نەوت و گاز بەردەوامە، بەڵام زیانەكان نەزانراوە.

هەفتەی رابردووش چەكدارانی داعش بە هەمان شێوە هێرشیان كردبووە سەر كێڵگەی نەوتی خەبازە و لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەدا لە نێوان چەكدارانی داعش و پۆلیسی نەوت و گازدا، پۆلسێكی كوردی خەڵكی شاری خورماتوو شەهید بوو، دووی تریش بریندار بوون.

كێڵگەی نەوتی خەبازە یەكێكە لە كێڵگە نەوتەكانی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوور كە دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك.












باسنيوز
Top