سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی پەسند کرد

 سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی پەسند کرد
دوای پەسندکردنی تێبینییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان یاسای خانووه‌ زێده‌ڕۆكانى پەسند کرد و ڕەوانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێى زانیارییەکان، کۆتایی ئه‌م مانگه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی پەسند کردووە و بۆ بڵاوکردنەوە ڕەوانەی وەزارەتی دادی کردووە.

بەپێى دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان، ڕۆژی 24/12/2019، یاساکە لە رۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی یاساکە، ڕێکارە یاساییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێکردنی دەگیرێنە بەر.

بەپێى یاساکە، نزیکەی 300 ھەزار خانووی زێدەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان تاپۆ دەکرێن.



باسنيوز
Top