هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وام له زیادبووندایه
نادر ڕۆستی گوتی: "ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران كردووه. به شێوه‌ی گشتی هاتنی گه‌شتیاران باشه. ئه‌مڕۆ و سبه‌ی زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت کە به‌رده‌وام گه‌شتیار دێن، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك شوێنمان به‌سه‌ر كرده‌وه، هیچ كێشه‌یان نه‌بوو، گرووپەکانی گه‌شتیاری هه‌موو هاتوون و سبه‌ی خێزانه‌كان دێن."
نادر ڕۆستی گوتیشی: "تا ئێستا گه‌شتیارێكی زۆر هاتووه بۆ هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌كانی ئێمه به‌رده‌وام بازگه و شوێنه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و له كوێ كه‌موكووڕی هه‌بێت بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن."
