سلێمانی.. باندێكی دزی دەستگیركران

سلێمانی.. باندێكی دزی دەستگیركران
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان تیمەکانی پۆلیسی فریاكەوتنی دووكان شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی دووكان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە ، بەشی پۆلیسی دووكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی ورد لەلایەن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دووكانەوە، توانرا باندێكی شەش كەسی دەستگیربكرێن".

ڕاشیگەیاند: "یەكێك لەو تۆمەتبارانە لەشاری سلێمانی و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیركراوە و دوو تۆمەتباریشیان لە قەزای كۆیە و بە هاوكاری پۆلیسی سنوورەكە دەستگیركراون و تۆمەتبارەكانی دیکەش لە قەزای دووكان دەستگیركران" .

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، کە تۆمەتباران هەڵساون بە دزیكردن لە ماڵان و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و چەند بڕەرێكدا.













باسنيوز
Top