فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان: هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە
لەمبارەوە عەمید دلێر حەبیب، فەرماندەی لیوای 3ی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 29/ 12/ 2019 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "وەك هێزی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكەی كوڵەجۆ و دەورووبەری لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیداین بۆ هەر ئەگەر و هێرشێكی تیرۆریستان."
گوتیشی: "سەرباری هێنانی هێزی زیاتر، بە كامێرای حەراریش چاودێریی تیرۆریستان دەكەین، بۆیە بە هیچ شێوەیەك رێگە بە جووڵەی داعش نادەین."
ئەو فەرماندەیە دڵنیایی دا بە هاووڵاتیان لە سنووری گەرمیان، كە بەوپەڕی دڵنیاییەوە رۆژ و شەوەكانی سەری ساڵ بە ئاهەنگ و خۆشی بەسەر ببەن و پێشمەرگە پارێزەری گیانی ئەوانە."
باسنيوز
