سەلاحەدین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە

سەلاحەدین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە
لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەندامانی کۆنگرە دەنگی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتیی ئەو حیزبە خستە نێو سندووقی دەنگدان و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، سەلاحەدین بەهائەدین بۆ چوار ساڵی دیکە بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە.

لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا 902 دەنگ خرایە نێو سندووقی دەنگدان. 10 دەنگ بەتاڵ بووە، 4 دەنگیش پووچەڵکراوەتەوە. لەکۆتاییدا ئەبوبەکر کاروانی 342 دەنگی بەدەستهێنا و سەلاحەدین بەهائەدین بە بەدەستهێنانی 546 دەنگ بە ئەمینداری یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە.
Top