لە کانی قرژاڵە پیاوێک ھاوسەرەکه‌ى خۆى كوشت

لە کانی قرژاڵە پیاوێک ھاوسەرەکه‌ى خۆى كوشت
لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵەی سەر بە پارێزگای ھەولێر، پیاوێک هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆی كوشت.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/12/2019، پیاوێک لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە، لە ماڵی خۆیان بە دەمانچە هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆی كوشتووە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر رايگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوەکانی تیمەکانی ئاسایشی ھەولێر توانرا بکوژەکە دەستگیر بکرێت، کە هاوسه‌رى ژنەکەیە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

باسى له‌وه‌ش كرد، ھۆکاری کوشتنەکەی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.













باسنيوز
Top