سەدان کارتۆن هێلکەی قهدهغهكراو لە بازگەی دێگەڵە دەستی بەسەردا گیرا
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاندووە، ئەم هێلکانە بە نایاسایی لە ئێرانەوە داخڵکراون، رێکەوتی سێ مانگیان لێدراوە کە بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ نابێت، هێلکە رێکەوتی زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت.
قایمقامی هەولێر گوتیشی: لای ئەوان تەندروستی خەڵک لەو بازرگانانە گرنگترن و هەر جۆرە هێلکەیەک بە نایاسایی بهێنرێتە هەولێر، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، ئەوەشی خستە روو کە دوێنی چوارشەممەش، هەزار و 200 کارتۆن هێلکەی قهدهغهكراو لە هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە و داواشی لە سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردسان کرد کە بە جدی بێنە سەر هێڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە.
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، سێیەم جارە هێلکەی قاچاخ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستی بەسەردا دەگیرێت.
باسنيوز
