کەرکووک.. هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتێتە سەر گەڕەکێکی دیکەی کوردنشین

کەرکووک.. هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتێتە سەر گەڕەکێکی دیکەی کوردنشین
ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی ئەمنی لە کەرکووک، بە بیانووی پشکنینی ماڵان، هەڵیکوتاوەتە سەر گەڕەکی کوردنشینی "دەروازە" و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان.

لە سنووری کەرکووک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٥/۱۲/۲۰۱۹ چەکدارانی لیوای٦۱ی سەر بە حکوومەتی عێراق، بە بیانووی پشکنین هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەکی بەرچاو لە ماڵانی گەڕەکی دەروازەی کوردنشینی شاری کەرکووک کە بووەتە هۆی ترسی هاووڵاتیان و بەتایبەت ژن و منداڵان.

ئەوەش زانراوە کە شێوازی پشکنین و هەڵکوتانە سەر ماڵەکان دانیشتوانی ئەو گەڕەکەی نیگەران کردووە.

ماوەیەکە هێزە چەکدارە سەپێنراوەکان بە بیانووی پشکنین هەڵدەکوتنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکووک و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خێزانە کوردەکان هەست بە ئاسوودەیی و ئارامی نەکەن و زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی کورد لەو گەڕەکانە بار بکەن و هەوڵی فرۆشتنی موڵک و ماڵکەنیان بدەن.








باسنيوز
Top