تونێلى پیرمام به‌شێوه‌یه‌كى كاتى كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/12/2019، بەڕێوەبەرایەتیى چاککردنەوە و پاراستنى ڕێگاوبانى هەولێر ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەکاته‌وه: "لەبەر ئەوەی پێچه‌كانى ڕێگاى هه‌ولێر - پیرمام کاری قیڕتاوکردنی لێ دەکرێت، ئێستا تونێلی پیرمام کراوەتەوە".
هه‌ر له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و شۆفێرانه‌ى بۆ شەقڵاوە، یان سەرووتر دەڕۆن، دەتوانن ڕێگاى تونێلى پیرمام بەکار بهێنن.
باسنيوز
