ڕێباز حەملان زانیاریی گرنگی لە بارەی مووچە و پلە بەرزکردنەوە و پاشەکەوتی مووچە ئاشکرا کرد
لە بارەی دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیش، ڕێباز حەملان دەڵێت: ”ئەوە دەوەستێتە سەر چۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق و ئەو لێژنە هاوبەشەی كە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی عێراق لەگەڵ چاودێریی دارایی هەرێم و بەغدا كە بەدواچوون بۆ قەرزەكان و پاشەكەوت دەكەن، ئەو بابەتە لەوێدا یەكلایی دەكرێتەوە".
یاریدەدەرەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان باسیشی لە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ٢٠١٩ کردووە و رای گەیاندووە: ”ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە، مووچەی مانگی ١٠، ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ پاشەكەوت نەكرێت، بەڵكوو بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی ".
روونیشی كردەوە: "دڵنیایی دەدەینە مووچەخۆران كە حكوومەت گەرەنتی ئەوەی كردووە، ٣٠ رۆژ جارێك، مووچە بدرێتە فەرمانبەران و مووچەخۆران، ئەگەر یاسای بودجەی عێراقیش پەسند نەكرێت، یان دوابخرێت، ئەوە مانگانە ٤٥٣ ملیار دینارەكەی بەغدا دەنێردرێت و مووچەش بەردەوامی دەبێت".
باسنيوز
