ئه‌نه‌كه‌سه: 45 باره‌گامان داخراون
نه‌واف حه‌سه‌ن گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركرده و دیارن و سه‌ر به ئێمه‌ن، 12 كه‌سن له زیندانه‌كانی (په‌یه‌ده)دان و پێش دوو ڕۆژ یه‌كێكیان ئازاد كردووه، كه ئه‌مه نابێته زه‌مینه‌خۆشكردن، چونكه جگه له‌و زیندانیانه، 45 باره‌گامان داخراون و ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌مان ده‌كرێت و فشار له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه، بۆیه پێویسته زه‌مینه خۆش بكه‌ن، تا گفتوگۆ بكه‌ین."
حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و ڕژێمی سووریە و هه‌موو وڵاتان داوا ده‌كه‌ن كورد له ڕۆژئاوای كوردستان خۆی ڕێك بخات و یه‌ك بگرن و فشارێكی زۆر له (په‌یه‌ده) ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌له‌یانه گفتوگۆ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه پێمان وایە تا زه‌مینه خۆش نه‌كرێت، گفتوگۆكردن زه‌حمه‌ته."
نه‌واف حه‌سه‌ن گوتیشی: "به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه و باسی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه و ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی بهیاننامهوە وه‌ڵاممان دایه‌وه و باسمان له‌وه كرد، کە پێشوازی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته زه‌مینه خۆش بكه‌ن و هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ئه‌نجامی هه‌بێت."
له‌باره‌ی له‌شكری پێشمەرگەی ڕۆژیشەوە گوتی: "گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ یه‌كێک له مه‌رجه‌كانی ئێمەیە بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (په‌یه‌ده) بگه‌ینه ڕێككه‌وتن، چونكه ئه‌وان خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و بۆ ئه‌وێش دامەزراون، به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وەیان پێویسته ڕێككه‌وتن بكرێت."
