له هه‌ولێر دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە، بە بوونی دوو ڕووداوی دزی لە سنووری بنکەکەیان، دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌م دوو ڕووداوه كرده‌وه و توانییان له ماوه‌یه‌كى كه‌م، هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، كه تاوانەکان بەم شێوەیە بوون:
تاوانی یەکەم، تۆمەتبار (ا، د، خ) تەمەن 20 ساڵ، ماتۆرسکیلێکى دزی بوو، لەکاتی دەستگیرکردنیشی، بڕێک ماددەی هۆشبەری لابووە، تۆمەتبار بەپێی ماددەى 446 و 14ی ماددەی هۆشبەر، به‌نده.
تاوانی دووەم، تۆمەتبار (هـ، ع، س) تەمەن 27 ساڵ، له دوو مارکێت دزی كردبوو، تۆمەتبار بەپێی مادده‌ى 444 لە یاسای سزادانى عێراقى، به‌نده.
باسنيوز
