له‌ ئامێدى نۆ كه‌س به‌ ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه‌ قوربانى

له‌ ئامێدى نۆ كه‌س به‌ ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه‌ قوربانى
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى دهۆك ئاشكراى ده‌كات، له‌ سنووورى ئامێدى نۆ كه‌س به‌ ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه‌ قوربانى.

موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى دهۆك ڕايگه‌یاند: "دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/12/2019، له‌سه‌ر شه‌قامى گشتیی شاره‌دێى دێره‌لووك بۆ ئامێدى و دهۆك، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ جۆرى پێكدادان له‌نێو دوو ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت ڕووى دا، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختى بریندار بوون".

گوتیشى: "له‌نێو قوربانییه‌كان ئافره‌ت و پیاو هه‌ن، هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ش تیژڕۆیی بووه‌، ته‌رمى ئه‌و كه‌سه‌شى گیانى له‌ده‌ست داوه‌، ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌ریی ئامێدى كردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕووى داوه‌".












باسنيوز
Top