وەزیری دارایی: لەگەڵ پەرلەمان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی هاوڕاین

وەزیری دارایی: لەگەڵ پەرلەمان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی هاوڕاین
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی هاوڕان.

کەمێک لەمەوبەر و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نێو پەرلەمان بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی، لەگەڵ پەرلەمان هاوڕان و ”هەموو شتێک باش دەبێت“.

جەختیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکانیان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بەردەوام دەبێت.

بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی، چوونە پەرلەمان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمان کە دەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕاپۆرتی خۆیان لە بارەی پڕۆژەیاساکە ئامادە بکەن.












باسنيوز
Top