سبه‌ی په‌رله‌مان میوانداریی سێ وه‌زیر ده‌كات
به‌هجه‌ت سپینداری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "بڕیاره سبه‌ی لیژنه‌ی دارایی میوانداری هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و شه‌هیدان و پێشمه‌رگه بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازییەوە، چونكه تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ هه‌یه و پێویسته ڕوونكردنه‌وه بده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی مووچه و توانای حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌نده بۆ خانه‌نشینی دیاری بکرێت، كه ئێمه پێمان باشه كه‌مترین مووچه 500هه‌زار دینار بێت، بۆیه سبه‌ی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه توانای حكوومه‌ت چه‌نده."
به‌هجه‌ت سپینداری، كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌ردیشه باسی له‌وه كرد: "بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئاماده بكه‌ین و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بكه‌ین و كۆتاییی ههفتەش په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكات و دواتریش په‌سه‌ند بكرێت".
