سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22/12/2019، سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ محەممەد حەلبووسی كرد، لە دیدارەكەدا كە د. فواد حوسێن، وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا، هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەی چارەسەری بۆ قەیرانی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی گۆڕینی یاساكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تایبەت یاسای تازەی هەڵبژاردن و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەر گۆڕانكارییەك پێویستە لە ئاراستەی خزمەتكردنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و وڵات بێت.

بارودۆخی سیاسیی لە ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەیی تەوەرێكی دیكه‌ى ئەو كۆبوونەوەیە بوو.












باسنيوز
Top