سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە
ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە هەولێر و ئێستا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە دایە.
لەمبارەیەوە فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدای پایتەختی عێراق ڕايگەیاند، تا ئێستا کورد له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن رێک نه‌که‌وتووه و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان لەمبارەیەوە جێهێشتووەو بۆیە “ره‌نگه ئەو بابەتە یه‌کێک له هۆکاره‌کانی هاتنی بێت”.
باسنيوز
