وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/12/2019، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و، تێیدا ده‌ڵێت: "له هه‌ندێك هه‌ژمارى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)ه‌وه ده‌نگۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان به فه‌رمانى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى، نوكته و پێكه‌نین له فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه كراوه، گوایه ڕاوێژکار و گوتەبێژ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دوور خراوهنەتهوه".
له‌باره‌ى دهنگۆكهوه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ئاماژه به‌وه ده‌دات: "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان سه‌راپاى ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنى فه‌رمى و پیاده‌كردنى ڕه‌وتى ئاسایی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كى شارستانییانه و دوور له هه‌موو هه‌ڵچوون و ده‌رچوون له دابى فه‌رمی، هیچ فه‌رمانبه‌رێكیش دوور نه‌خراوه‌ته‌وه و ڕێزیان پارێزراوه".
باس له‌وه‌ش كراوه: "ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕییه‌ك له ئیداره كرابێت، ئه‌مه به مه‌به‌ستى ڕێكخستنى كاروبارى وه‌زاره‌ت بووه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌م بابه‌ته نییه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌نگۆیانه نابنه ڕێگر له به‌رده‌م پیاده‌كردنى ستراتیژیه‌تى وه‌زاره‌ت، كه به به‌رگێكى نوێ و سیاسه‌تێكى نوێوه به‌رنامه‌ى بۆ دارێژراوه".
باسنيوز
