کارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە

کارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی مامەڵەی هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری ھاووڵاتییان دەکاتەوە کە سبەی دووشەممە ٢٣/١٢/٢٠١٩، لە ناوندی بەرێوەبەرایەتییەکە و سەرجەم فەرمانگەکانی رەگەزنامە وباری شارستانی و کارتی نیشتیمانی قەزاو ناحیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتییەکەیان مامەڵەی ھاووڵاتییان رادەوەستێت لە بەر جەردی ساڵانە.

ئەوەش خراوەتە روو، کە پێدانەوەی کارتی نیشتمانی تا رۆژی سێشەممە ٢٤/١٢/٢٠١٩ بەردەوام دەبێت و رۆژی چوارشەممەش ٢٥/١٢/٢٠١٩، پشووی سەری ساڵ دەست پێدەکات.











باسنيوز
Top