له ساڵى 2020دا هێنانى ئۆتۆمبێلى لێدراو قه‌ده‌غه ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسراوێكى ده‌ركردووه و، تێیدا هاتووه: "له 1/1/2020ه‌وه، هیچ جۆره ئۆتۆمبێلێكى لێدراو، چاككراو و ژێرئاوكه‌وتوو داخڵ ناكرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، ته‌نیا ئۆتۆمبێلى بێلێدران (Clean Title) داخڵى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، به مه‌رجێك هیچ جۆره لێدراوییه‌كى پێوه دیار نه‌بێت.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئۆتۆمبێلى سفر كیلۆمه‌تر به‌پێى مۆدێله ڕێگه‌پێدراوه‌كان و به‌پێى ڕاپۆرتى (CarFax) و بڕوانامه‌ى (COC) داخڵ ده‌كرێت".
باسنيوز
