رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

 رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە




بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ١٢ی ٢٠١٩، دانیشتنی ژمارە ١٢ی ئاسایی، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.



بە گوێرەی زانیارییەکان، لەم کۆبوونەوەیەی پەرلەماندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری بۆنەکانی پێکهاتەی تورکمان دەکرێت.






باسنيوز
Top