فازڵ حاجی، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر: راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان تا كۆتایی رۆژی 23-12-2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت

 فازڵ حاجی، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر: راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان تا كۆتایی رۆژی 23-12-2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵەوە تا کۆتایی 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن لە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.

راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان تا كۆتایی رۆژی 23-12-2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت


فازڵ حاجی، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێرانی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ، راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان تا كۆتایی رۆژی 23-12-2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت، بۆیه‌ داواکارن له‌م دو رۆژه‌ سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانیان.

سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ماوه‌ی 60 رۆژی ئۆتۆمبێله‌ ژماره‌ كاتییه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌چێت، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژی 7-1-2019 راسته‌وخۆ سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن


سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ماوه‌ی 60 رۆژی ئۆتۆمبێله‌ ژماره‌ كاتییه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌چێت، فازڵ حامی باسی لەوەشکرد، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژی 7-1-2019 راسته‌وخۆ سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری لیژنه‌ به‌ لێخۆشبون له‌ دواكه‌وتنه‌كه‌.

وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت، هه‌ر كه‌سیك دوابكه‌وێت و له‌و رۆژه‌دا سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ نه‌كات، ئەوا توشی سزادان ده‌بێته‌وه‌ و قه‌ره‌بوه‌كه‌ نایگرێته‌وه‌.






خەندان
Top