به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌، بە مەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، ته‌نیا سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 22/12/2019، دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن ".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌: "لەبەر هۆکاری سەرژمێریی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتییەکەمان، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە تەنیا بە مەبه‌ستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن، ئه‌مه‌ش تا کۆتایی پشووی فەرمی".



باسنيوز
Top