ئەمریکا هۆکاری کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی لە عێراق ئاشکرا دەکات
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی (ئەلحوڕە)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هێشتا وڵاتەکەی تیمی بەتوانای لە عێراق ماوە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی واشنتن.
بەرپرسەکە ئاماژەی بەهۆکاری کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی وڵاتەکەی لە عێراق داوە و رایگەیاندووە، کەمکردنەوەکەبەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکان لەلایەن ئێران و ”داروستەکانی“ بووە.
رۆژی چوارشەممە 18-12-2019، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی لە 486 کەسەوە بۆ 357 کەس، دا، کە تا مانگی 5ـی 2020، ئەو وڵاتە بەجێ دەهێڵن.
باسنيوز
