ڕوونكردنەوەی دەستەی گەشتوگوزار لەبارەی كاركردنی ئافرەت لە كافتریاکان
نادر ڕۆستی گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند "لە یەکێک لە میدیاکانی کوردستان وا بڵاو کرایەوە كە گوایە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بڕیاری داوە لە 5 ئافرەت زیاتر ناتوانن لە یەك كافتریادا كار بكەن، ئێمەش وەکو گەشتوگوزاریی هەرێم ڕەتی دەکەینەوە بڕیاری لەم شێوەیە لە دەستەی گەشتوگوزار دەرچووبێت".
هەروەها ڕایگەیاند "ئێمە وەكو دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ڕاشكاوانە ڕایدەگەیەنین لە هیچ بنكەیەكی گەشتیاریی جیاكاری كاركردنمان لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا نەكردووە و ناكرێت، چونكە ئەمە دژی بنەماكانی مافی مرۆڤ و بنەماكانی جێندەریە، بۆیە هیچ جۆرە بڕیارێك لە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لەمبارەیەوە دەرنەچووە كە ژمارەی كارمەندی ئافرەت سنووردار بكات لە كاركردن لە هیچ بنكە و شوێنێكی گەشتیاری".
باسنيوز
