ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى پشووى فه‌رمیی سه‌رى ساڵى نوێ بڵاو كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/12/2019، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: "سەبارەت بە ڕۆژەکانى پشوو کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانه‌وه ڕاگەیاندراوە، ئەم پشووانە تەواوى ناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان دەگرێتەوە، ڕۆژى 4/1/2019 کە دەکاتە ڕۆژى شەممە، دەوامى فەرمیى قوتابخانەکانە، هه‌روه‌ها ڕۆژى 5/1/2019، لەگەڵ دەسپێکردنەوەى دەوامى فەرمیى وەزارەتەکانى دیکەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دامەزراوە پەروەردەییەکان دەوامیان دەست پێدەکاتەوە".
دوێنێ سێشه‌ممه د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گەیاند: "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له ڕۆژی چوارشه‌ممه 25/12/2019 ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ڕۆژی شه‌ممه 4/1/2020".
ڕوونیشى كردبووه‌وه: " ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5/1/2020، ده‌وامی فه‌رمی لە دامودەزگاکانی حکوومەت ده‌ست پێده‌كاته‌وه".
باسنيوز
