دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەیاننامەیهك بڵاو دهكاتهوه
ئهمڕۆ چوارشهممه 18/12/2019، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بهیاننامهیهكى بڵاو كردهوه و، تێیدا هاتووه: "زیاتر لە دوو مانگە لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاکانی باشوور چەندین خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی بەڕێوە دەچن، بۆ داواکردنی مافە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان لەپێناو ژیانێکی شایستە بۆ عێراقییەکان، لە دەرئەنجامی خۆپێشاندانەکاندا چەندین ڕووداوی کارەساتباری لێ کەوتەوە کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیی سڤیل و کەسانێک لە هێزەکانی ئاسایش".
ئاماژه بهوهش دراوه: "ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ بنەماڵەی شەهیدەکان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، لە هەمان کاتدا هاوخەمیی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە قوربانییەکان ڕادەگەیەنین و ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست لەپێناو کەم کردنەوەی خەم و ئازارەکانیان، ههروهها ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ناڕەزایی و ناڕەحەتیی خۆمان ڕادەگەیەنین لە کەوتنەوەی قوربانییان لەنێو خەڵکی سڤیلدا، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە هەموو هەوڵێک بدەن لە پێناو ڕێزگرتن لە پرەنسیپە مرۆییەکان".
دهزگاى خێرخوازیی بارزانى له بهیاننامهكهدا ئهوهشى خستووهته ڕوو: "لەهەمان کاتدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کار بکەین لەپێناو درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە، هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکاریی تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقیمان کردووە بە بێ هیچ جییاوازیەک و لە تەواوی پارێزگاکان، ههروهها ڕۆڵێکی باڵامان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە هەرێمی کوردستان بینیوە، بەڵێن بە گەلی عێراق و بە تایبەتی گەنجان دەدەین کە پارێزەری ڕێبازی بارزانی نەمر بین و بەردەوام بین لە پەیڕەوکردنی ڕێبازەکەی لەپێناو خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی".
باسنيوز
