فەرماندەی هەسەدە: داعش لە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان هاوکاریی تورکیای کرد

فەرماندەی هەسەدە: داعش لە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان هاوکاریی تورکیای کرد
فەرماندەی گشتیی هێزەکان سووریای دیموکراتی (هەسەدە)رایدەگەیەنێت، کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، هاوکاریی سوپای تورکیایان کرد.

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە (سکای نیوز)ی راگەیاندووە، تورکیا هۆکاری ئاوارەبوونی ملیۆنان خەڵکی سووریایە و ئێستاش کەیسی ئاوارەکان بۆ هەڕەشەکردن لە ئەوروپا، بەکار دەهێنێت.

مەزڵوم کۆبانی هەروەها رایگەیاندووە، تورکیا رێگەی بە فراوانبوونی هەژموونی داعش لە سووریا دا و بە فەرمیش تا ساڵی 2015 نەچووە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە پێی وایە چەکدارانی داعش شان بە شانی سەربازەکانی سوپای تورکیا لە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان بەشدار بوون و ئێستاش هەوڵی دەرکردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای کوردستان دەدەن.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد و دەستیان بەسەر بەشێکی رۆژئاوای کوردستاندا گرت.












باسنيوز
Top