شاندێكی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی توركیا دەکات

 شاندێكی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی توركیا دەکات


شاندێكی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات و كۆڕبه‌ندێكی ئابووری و دیداری بازرگانی له‌چه‌ند شارێكی توركیا رێك ده‌خرێت.

كاروان سوورچی، گوته‌بێژی ژوورە بازرگانی و پیشه‌سازییەکانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، لە شاری مێرسین لە تورکیا، کۆڕبەندێکی ئابووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ساز دەکرێت.

کاروان سوورچی هەروەها رایگەیاند، شەوی سێشەممە 17-12-2019، شاندێکی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کردووە و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 19-12-2019، بەشداریی کۆڕبەندە ئابوورییەکەی مێرسین بکات.

لەو کۆڕبەندەدا، کە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی کارەکانی ئەنجام دەدرێن، تاوتوێی وەبەرهێنانی کۆمپانیا گەورەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئاستی بازرگانی، دەکرێت.





باسنیوز
Top