ڕوونکردنەوەیەک لە تاڤگە عومەرەوە سەبارەت بە مۆڵەتی چەکهەڵگرتن
سەبارەت بە لێدوانمان دەربارەی ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی چەکھەڵگرتن لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دیارە ئێستا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەم پرسە ڕێکاری توندوتۆڵی وەرگرتووە و کاری جیددی دەکەن بۆ ڕێکخستنی دیاردەی چەکھەڵگرتن لە ھەرێمی کوردستان و ھەرکەسێک مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەکی نەبێت بەپێی ڕێنماییی وەزارەت، ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە، بۆیە وەزارەت مۆڵەتەکان ھەڵناوەشێنێتەوە، بەڵکو ڕێکخستنەوەیان بۆ دەکات، ھەروەھا سەبارەت بەو ژمارەیەی ھاتووە، کە یەک ملیۆن چەک مۆڵەتی پێ دراوە، دوای تەئکیدکردنەوەم دەرکەوت کە، وەزارەت نزیکەی پانزە (١٥٠٠٠)ھەزار مۆڵەتی داوە، لەو ژمارە نافەرمیەی کە تۆمار کراوە و، ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە ژمارەی سەرجەم چەکەکانە لە ھەرێمی کوردستان بەمۆڵەت و بێمۆڵەت.
