سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بریارە رۆژی چوارشەممە 18-12-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و درێژە بە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 17-12-2019، بدات.
بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیە، دوو پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکرێن، کە بریتین لە؛
- درێژەپێدان بە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بۆنە تورکمانییەکان لە هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
