سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزى تازەی بهریتانیا لە عێراق دەكات
لە دیدارەكەدا كه ئهمڕۆ سێشەممە 17/12/2019 لە سەلاحەددین بهڕێوه چوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی باڵوێزی تازەی بهریتانیا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و كێشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و داوكاریی خۆپێشاندەران، هەروەها نیگەرانییەكان لەبارەی سەرهەڵدانی بۆشایی ئیداری و سیاسی تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی دیكهى ئەو كۆبوونەوەیەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بهریتانیا و باڵوێزی بهریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و یەكگرتوو بێت.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەرێكى دیكهى ئەو دانیشتنە بوون.
باسنيوز
