حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ١ی ١ی ٢٠٢٠ مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی دەرمان دەدات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ١ی ١ی ٢٠٢٠ مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی دەرمان دەدات
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان داوە و کەمتر لە ١٥ ڕۆژیشیان لە بەردەم ماوە تاوەکوو ناوەڕۆکی ڕێنماییەکە جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە دادەخرێن.

محەمەد قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، لە مانگی ١٠ی ئەمساڵەوە سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی ده‌رمان لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە کە پابەندی ڕێنماییەکان بن و ئەگەر کەموکوڕییەک هەبێت، چارەسەری بکەن.

ڕوونیشی کردەوە کە ڕێککاری بۆ بابەتەکانی (گواستنەوەی دەرمان، هەڵگرتن، ماوە بەسەرچوو، بەفرگر، چۆنیەتیی بەبازاڕکردنی دەرمان، پلەی گەرمیی کۆگاکانی دەرمان و ..هتد) دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هۆشداری دا کە ئەگەر تاوەکوو ١ی ١ی ٢٠٢٠ کە کەمتر لە ١٥ ڕۆژی ماوە، هەر کۆمپانیایەکی دەرمان پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ئەوا مۆڵەتی کارکردنی لێ دەسەندرێتەوە و ڕێگەی پێ نادرێت لە هەرێمی کوردستاندا کار بکات.












باسنيوز
Top