ڕێگاوبانی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/12/2019، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی سلێمانی ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا سه‌رجه‌م شۆفێرانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار كراونه‌ته‌وه، ئێستا دوو سایدی نوێی ڕێگای سه‌ره‌كیی پێنجوێن - سه‌یدسادق، به‌هۆی كاركردنه‌وه هاتوچۆی تێیدا ڕاگیراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئه‌و كاته‌ی ڕێگاكه ده‌كرێته‌وه، شۆفێران ده‌توانن ڕێگا كۆنه‌كه‌ی سه‌یدسادق - پێنجوین به‌كار بهێنن.
باسنيوز
