سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی چاکسازیی کۆدەبنەوە

سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی چاکسازیی کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازیی کۆببنەوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساکە بە کۆدەنگی لایەنەکان لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت.

پەرلەمانی کوردستان هەنگاوی یەکەمی رێکارە یاسایەکانی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازیی کۆتایی پێ هێنا، پرۆژەکە بە دەنگی 85 پەرلەمانتار سیفەتی بەپەله‌ی پێ درا، سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی شەش لیژنەی تایبەتمەندی کرد و دەبێت لە 7 رۆژدا، راپۆرتی هاوبەشی لەسەر ئامادە بکەن.

به ‌وته‌ی ئەندامێکی لیژنەی یاسایی، دوای ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەش، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەکە دەکرێت.

هه‌رچه‌نده‌ فراکسیۆنەکان لەسەر بەشێک لە ماددەکان تێبینیان هەیە، بەڵام کۆی پرۆژەکە بە هەنگاوێکی باش دەزانن بۆ دەسپێکردنی چاکسازیی، بۆیه‌ تێبینی فراكسیۆنه‌كان لە سه‌ر مادده‌كان له‌ كاتی خوێندنەوەی دووەمی پرۆژه‌كه‌ بە دەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە.




K24
Top