وادەی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە هەرێمی كوردستان تەواو دەبێت

وادەی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە هەرێمی كوردستان تەواو دەبێت
ئەمڕۆ دووشەممە گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ھەفتەی داھاتوو وادەی یاسایی کۆمسیۆنەکەیان تەواو دەبێت و لەبارەی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسیشیان، چاوەڕێی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

شێروان زرار گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایگەیاند وادەی یاسایی کارکردنی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەفتەی داھاتوو (٢٣ / ١٢ / ٢٠١٩ ) تەواو دەبێت.

گوتیشی بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی کارکردنیان بەوەی کە درێژ دەکرێتەوە یان ڕێگەچارەیەک دابندرێ، ماوەیەک پێش ئێستا نووسراویان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە، لەم ڕووەوە چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەن.








باسنیوز


Top