یەکێتیی بەڵێندەران: ئەو بەڵێندەرانەی ٨٥٪ی پڕۆژەکانیان جێبەجێ کردووە پارەیان پێ دەدرێ

یەکێتیی بەڵێندەران: ئەو بەڵێندەرانەی ٨٥٪ی پڕۆژەکانیان جێبەجێ کردووە پارەیان پێ دەدرێ
سه‌رۆکی یه‌کێتیی بەڵێندەرانی کوردستان ئاشکرای کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، پارەی ئەو بەڵێندەرانە بە شێوەی نەختینەیی خەرج بکات کە ٨٥٪ی پڕۆژەکانیان جێبەجێ کردووە.

د. سه‌رۆ دزه‌یی، سه‌رۆکی یه‌کێتیی بەڵێندەرانی کوردستان رایگەیاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوه‌ ئه‌و بەڵێندەرانەی ٪٨٥ی پڕۆژەکانیان ته‌واو کردووه‌، به ‌تایبه‌ت پڕۆژەی ڕێگەوبان و ئاو و قوتابخانه‌کان بۆ هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی کۆمپانیاکان مامه‌ڵه‌ بکه‌ن، پارەی نەختینەییان بۆ خه‌رج ده‌کرێت.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەوانەی له‌ ٪٧٥ی پڕۆژەکانیان ته‌واو کردووه‌، له‌ ٢٠ی ١ی ٢٠٢٠ەوە پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌کرێت.

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە، پارە بۆ چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی خەرج بکرێت، لە نێویشیاندا سایلۆ، ڕێگەی نێوان هەولێر - دهۆک، هەروەها ڕێگەی سلێمانی - کەلار کە سەرجەمیان ١٥ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە.









باسنیوز
Top