مەسرور بارزانی و باڵوێزی نوێی کەنەدا لە عێراق کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و باڵوێزی نوێی کەنەدا لە عێراق کۆبوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزی نوێی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/12/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە باڵوێز شانۆن کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

لای خۆیەوە باڵوێزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا .










باسنيوز

Top