پرۆژەیاسای رێکلامی بازرگانی پەسەند کرا
ئهمڕۆ دووشهممه 16/12/2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی سێییەمی بۆ پرۆژەیاسای رێکلامی بازرگانی کرد و بە دەنگی 87 پەرلەمانتار پرۆژەکە پەسەند کرا.
پرۆژەیاسای رێکلامی بازرگانی لە ههشت ماددە پێک ھاتووە، لەگەڵ ھۆیەکانی دەرچواندن، ئهو پرۆژهیه ڕێگرى لە بێسەروبەریی ڕێکلام لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و شەقامەکان دەکات، سزای قورسیش بۆ ئهو بازرگانانه دیاری کراوە و دەبێت پابەندی یاساکە بن.
دوای پەسەندکردنی پرۆژهیاساى ڕێكلامى بازرگانى، پرۆژەکە دەنێردرێتە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و پەسەندی دەکات، دووی بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی (وهقایع)ى کوردستان، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باسنيوز
