دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەستی پێکرد

 دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەستی پێکرد


کەمێک لەمەوبەر، دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی دەستی پێکرد.

لەم دانیشتنەدا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) بۆچوونی خۆیان دەرببڕن و پشتیوانی لە پڕۆژەیاساکە بکەن و پەرلەمانی کوردستانیش سیفەتی بە پەلە بداتە پرۆژەیاسای چاکسازی، بۆ ئەوەی بەزوویی پەسەند بکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١١ی ١٢ی ٢٠١٩، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەند کرد. ڕۆژی دواتریش ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، پڕۆژەکەی بردە پەرلەمانی کوردستان.







باسنیوز
Top