لە گەرمیان 10 کەس بە گومانی داعشبوون دەستگیردەکرێن
نه‌قیب جاسم محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هێزی جوڵانی ئاسایشی گه‌رمیان دەڵێت، هەموو ئەو شوێنانەیان کێوماڵکردووە کە دەستنیشانیان کردوون و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو شوێنانەی جێگای مەترسین و ئەگەری بوونی داعشیان هەیە کێوماڵیان دەکەن.
له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا ناوچه‌کانی كوڵه‌جۆ، شێخ بابا، قه‌ره‌بڵاغ، ده‌كه و چوارده‌وری خانه‌قین جووڵه‌ی چه‌كدارانی داعش تێیاندا زیادیكردووه، ده‌یان خێزان به‌و هۆیه‌وه ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه و هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان و پێشمه‌رگه ده‌یانەوێت ئارامی بۆ سنووره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
هاوڵاتییەکی عه‌ره‌ب دەڵێت ''پێشمەرگە ناگاتە ئێرە، چونکە سوپا هاتووەتە ئێرە، دۆخەکە وەکو خۆیەتی و داعش دێت و هێرشدەکات و دەڕوات، بە رۆژ هیچ نییە و بە شەو دێن، ئێمە بە شەو پاسەوانی دەگرین".
ئەو 10 کەسەی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیریان كردوون خۆیان وه‌ك جووتیار نیشانداوە له ناوچه‌یه‌ك كه پێی ده‌گوترێت ناوچه‌ی قه‌ده‌خەكراوی جه‌نگ، گومانده‌كرێت ئه‌وان هاوكاریی داعش بكه‌ن و رێنموییان بكه‌ن له‌وكاتانه‌ی كه پیلانی هێرشكردن دژ به پێشمه‌رگه و ئاسایش داده‌نێن، ئێستاش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی ئاسایشدان.
موقه‌ده‌م شێركۆ حه‌مه‌ساڵح، فه‌رمانده له لیوای 5ی شاره‌زوور دەڵێت، ئەو گومانلێکراوانەی کە دەستگیرکراون چەکیان پێبووە و باسی لەوەش کرد کە داعش ئێستا تاکتیکی خۆی گۆڕیوە بۆیە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.
له‌م کێوماڵەدا هێزه‌كانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی گه‌رمیان و كۆكس، لیوای5ی شاره‌زوور، لیوای 16 و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به‌شدارییان كرد و زیاتر له 10 جێگاش بۆ دانانی ڕه‌بیه‌ی نوێ ده‌ستنیشانكران.
