نێچیرڤان بارزانی و کۆنسوڵی نوێی ئێران دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێدەکەن

نێچیرڤان بارزانی و کۆنسوڵی نوێی ئێران دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێدەکەن
نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی رەشنوودی بوو لەو پۆستە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كۆنسوڵی گشتيى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر كردووە و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواستووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە 15-12-2019 له‌ هه‌ولێر بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی و نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كە، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، تاوتوێکراون.
Top