شارەوانیی سلێمانی هاڕاوەی درەختەکان وەك پەیین بەكار دەهێنێتەوە

شارەوانیی سلێمانی هاڕاوەی درەختەکان وەك پەیین بەكار دەهێنێتەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی بۆ یەكەمجار بە ئامێرێكی دەگمەن لقە براوەكانی درەختەكانی پاركی ئازادیی هاڕێوە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش ڕای دەگەیەنێت هاڕاوەی درەختەكان دەكرێنەوە بە پەیین و دەكرێنەوە بنی درەختەكان.

لەمبارەوە زەردەشت ڕەفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ یەك شەممە 15/12/2019 سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە لق و پۆپی بڕاوی درەختەكانی پاركی ئازادی، بۆ یەكەمجار ئامێری هاڕینی لقە بڕاوەكانی خستە كار".

گوتیشی: "گرنگیی ئامێرەكە لەوە دایە بەهۆیەوە دەتواندرێت سوود لە هاڕاوەی لقی درەختەكان وەربگیرێت وەك (پتمۆس) پەیین و بەكاری بهێنێتەوە بۆ درەختەكان، ئەمە جیالەوەی ئەركی فڕێدانی لق و بەشە زیادەكانی درەختەكانیش لا دەبات".

ئاماژەی بەوەش دا "ئامێرەكە لەلایەن كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانییەوە دابین كراوە".













باسنيوز
Top