له كۆیه ھاووڵاتییەک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا
ھاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ڕايگەیاند: "ئەو ھاووڵاتییە کە ناوی (ڕ، ق)ه و تەمەنی 42 ساڵە، لەکاتی بارکردنی پاشەڕۆی مریشک لە كێڵگهیهكى پهلهوهری سەر ڕێگەی گۆپاڵە - ئاغجەلەر، دەرگای بارھەڵگرەکە بەسەریدا دەکەوێت و بەھۆیەوە گیانى لەدەست دا.
گوتیشی: "دوای ڕووداوەکە و بە مەبەستی توێکاری پزیشکی، تەرمی ھاووڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ڕوونیشی کردەوە، کە ھاووڵاتییەکە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.
باسنيوز
