بەشێكی پڕۆژەی 150 مەتری گەیشتووەتە قۆناغی قیڕكردن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "كاركردن لە پڕۆژەی 150 مەتری بەردەوامە و قۆناغی قیڕتاوكردن دەستی پێكردووە".
وەزارەتی شارەوانی لە پەیجی فەرمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك روونیكردوەتەوە "شه‌قامی 150 مه‌تری هەولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییە لە شاری هه‌ولێر جێبەجێدەكرێت، پڕۆژەكە ده‌كه‌وێته پشت شه‌قامی 120 مه‌تریی هەولێر و بە شێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا هاووڵاتییان دەتوانن هاتووچۆ بكەن".
ئاماژە بەوەشكراوە: "بە تەواو بوونیشی به‌شێكی زۆری ترافیك و بارگرانی ئۆتۆمبێل له شار كهمدهبێتەوە، هەروەها سیمایەكی جوانیش بە شاری هەولێر دەبەخشێت. شه‌قامێكی خێرایه و شارۆچکەکانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، مه‌لائۆمه‌ر و رێگەی گوێر و قۆڕیتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
K24
