سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سێ سەرۆک فراکسیۆن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە١٥ی١٢ی٢٠١٩ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لە پەرلەمان و دوو سەرۆکی لیژنە لەبارەی پرۆژە یاسای چاکسازی کۆ ببنەوە.
بەپێێ زانیارییەکان کۆبوونەوەکە لە بینای پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و تێیدا رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قاوەچی سکرتێری پەرلەمان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لە سەرۆک فراکسیۆنەکانیش ئومێد خۆشناو سەرۆکی پارتی و عەلی حەمە ساڵح سەرۆک فراکسیۆنی گۆڕان و جەماڵ حەوێزی سەرۆک فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەکانیش بژار کۆچەر سەرۆک لیژنەی یاسایی و زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن".
کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکارییە لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاکسازی و رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پرۆژەکە.
بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی بکات.
باسنيوز
