سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان كارگوزارێك خەڵات دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان كارگوزارێك خەڵات دەكات
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەڵاتی بەخشییە ئەو كارگوزارەی كە دوای دەوامیش كار دەكات و شەقام و كۆڵانەكانی ھەولێر پاك دەكاتەوە.

خەڵاتی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلایەن د. جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمەوە گەیەندرایە دەست كارگوزارەكە.

رەفعەت محەمەد، دانیشتووی شاری ھەولێرە و زیاتر لە 20 ساڵە وەك كارگوزار لە شارەوانی كار دەكات.














باسنيوز
Top