سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: کوتلە شیعەکانی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون
د.ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند: "ماڵی شیعه ناكۆكه له دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاتی زۆریش نەماوە، سبەی ١٥ی ١٢ی ٢٠١٩، ماوه‌ی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی سهركۆمار بۆ ڕاسپاردنی کەسێک بۆ پێکهێنانی حکوومەت ته‌واو ده‌بێت“.
باسیشی لەوە کرد کە دەنگۆی دیاریکردنی محەمەد شیاع سوودانی هەیە، بەڵام بە فەرمی هێشتا نازاندرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی نەیشاردەوە کە ئەگەر هەیە دۆخێکی ئاڵۆز لە عێراق بێتە ئاراوە، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی نێوماڵی شیعە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، ”به‌شێكیان ده‌ڵێن با سائیروون كه كوتله‌ی گه‌وره‌ی پەرلەمانی عێراقە، کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران دیاری بکات. به‌شێكی دیكه‌ش كه هه‌ریه‌كه له لیسته‌كانی (فه‌تح، ده‌وڵه‌تی قانون، ئیراده و كه‌فائه)ن كه سەرجەمیان ١٢٠ ئه‌ندامی پەرلەمانیان هەیە، محەمەد شیاع سوودانییان پێشنیاز کردووە“.
لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران و لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕۆژی ٢٧ی ١١ی ٢٠١٩، عادل عەبدولمەهدی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند، دوای دوو ڕۆژ، پەرلەمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد.
بەپێی دەستووری عێراق، سەرکۆمار دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، کەسێک بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕاسپێرێت.
باسنيوز
